|
سيسته‌می هه‌ڵبژاردنی ووڵاتانی جيهان
ئا مافناس : سلێمان مسته‌فا حه‌سه‌ن
بۆ زياتر ئاشنابوون به سيسته‌می
هه‌ڵبژاردنی ووڵاتاني جيهان هه‌وڵ ده‌ده‌ين له چه‌ند ئهڵقهيهكدا تيشك بخه‌ينه
سه‌ر سيستهمهكانی هه‌ڵبژاردنيان . دياره شاراوه نيه كه ئه‌و سيسته‌م و ڕێنماييانهی
په‌يوه‌نديدارن به هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌ی ياسايی هه‌ڵبژاردنی ووڵات ڕێك ده‌خرێن
وه ئێستا ياسايي هه‌ڵبژاردن ديسپلينێكه ده‌كه‌وێته سه‌ر خاڵی به يهكگهيشتنی ياسایی
ده‌ستوری و زانستی سياسی ئه‌و پرسانه‌ی كه له چوار چێوهي ياسايي هه‌ڵبژاردندا ڕێك
ده‌خرێن بريتين له :
1- ئه‌وانه كێن كه مافی ده‌نگدانيان هه‌يه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ؟
2- مه‌رجه‌كانی ده‌نگده‌ر چين ؟
3- مه‌رجه‌كانی پاڵێوراوان چين بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كان ؟
4- ئه‌و پرسانه چين كه ده‌خرێنه ڕاپرسي ؟
5- حزبه سياسيه‌كان چۆن به‌شداري هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن ؟
6- پرۆسه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و تاوانه‌كانی هه‌ڵبژاردن چين ؟
7- پرۆسه‌ی ده‌نگدان به چ شێوه‌يه‌ك ده‌بێت يان چ ئاليه‌تێك به‌كار ده‌هێنرێت و چۆن
ده‌نگه‌كان ده‌ژمێردرێت ؟
8- كێ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ي هه‌ڵبژاردن ده‌كات ؟
9- په‌رله‌مان له چه‌ند ئه‌نجومه‌ن پێك دێت ؟
10- ماوه‌ی كار كردنيان چه‌نده ؟
|